شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-04 09:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چوار ئەندامی داعش لە پارێزگای کەرکووک دەستگیر کران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، هێزەکانی سوپا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی زاب سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، چوار تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەیش داوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، پاڵپشتی لۆجستییان پێشکەش بە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە کردووە.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە