محەمەد حەلبووسی سەردانی تاران دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رۆژی 27ـی ئادار سەردانی تاران بکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی هەینی 25-3-2022 نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، هاتووە، محەممەد حەلبووسی بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەکات و سەردانەکەش لەسەر بانگهێشتی فەرمیی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە سەردانەکەدا محەممەد حەلبووسی چاوی دەکەوێت بە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران