داعش هێشتا مەترسییە بۆسەر جیهان
پوختەی هەواڵ
ڕێزان ناسان، ئەندامی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە سێهەمین ساڵۆگەری شکستی داعش لە باغووز لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزور و وتی: داعش لەبواری سەربازی و لۆجستییەوە شکستی هێناوە بەڵام لە بواری ئایدۆلۆژییەوە هێشتا لە ناوچەکە بوونی هەیە و ناوە ناوە شانە نووستوەکانی ئەو گرووپە هەڵمەتی تیرۆریستی لە ناوچە جیاوازەکان ئەنجام دەدەن.
ناوبراو درێژەی دا: دۆخی ئەمنی ناوچەکە لە چاو ڕابردوودا زۆر باشتر بووە و خوێنی 12 هەزار شەهیدی شەڕی داعش بە فیڕۆ نەچووە.
ئەندامی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) دەڵێت لە ئێستادا هێزەکانی ئێمە لە ئەو پەڕی ئامادەباشیدان و بۆ جێگیر کردنی ئاسایش و سەقامگیری هەموو هەوڵەکانی خهیان خستۆتە گەڕ.
ناوبراو ئاشکرای کرد: ڕووداوەکانی گرتووخانەی حەسەکە بووە هۆی ئەوەی کە داعش کەڵک لە بۆشایی ئەمنی وەربگرێت و ئەمەش دەریدەخات مەترسیی داعش هێشتا ماوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران