شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-17 09:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێکهێنانی دوو لیوا هاوبەشەکەی پێشمەرگە و سوپا لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، پێکهێنانی دوو لیوا هاوبەشەکەی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ NRT ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی هێزەکان بۆ لیواکان دیاریکراوە و راهێنانیان پێکراوە، دەشڵێت، بە زووترین کات جێگیر دەکرێن لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدایە.

بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، دەبێت چەند بنکەیەکی هاوبەش و هەماهەنگی بکرێتەوە و ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە لە نێوان هەردوولا بە هێزە هاوبەشەکە پڕبکرێنەوە و خاڵی پشکنینی هاوبەش لە نێوانیاندا دابمەزرێنن و لە میحوەرە جیاوازەکان چالاکییەکانیان فراوانتر بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە