شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-17 10:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە هاوکاریی کومپانیا نێودەوڵەتییەکان هەرێمی کوردستان چوار بەنداوی نوێ دروست دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی دروستکردنی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی واژوو کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ بەنداوەکان بریتیین لە بەنداوی دەڵگە لە پشدەر، بەنداوی خێوەتە لە سلێمانی، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر و بەنداوی باکرمان لە دهۆک، بە هەماهەنگی گرووپی نێودەوڵه‌تیی کۆمپانیاکانی POWERCHINA دروست دەکرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەنجامدانی ئەم یاداشتانه‌ی لێكتێگه‌یشتن لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە بۆ چارەسەری کێشەی گلدانەوەی ئاو و کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی دیاردەی وشکەساڵی و زیادکردنی خەزێنی ئاو و باشتر بەرێوەبردنی ستراتیژی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەم یاداشتانه‌ی لێكتێگه‌یشتن لە چوارچێوەی یاسا و رێسا بەرکارەکانی حکوومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو واژووکراوە، لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا بەهێزەکانی وڵاتی چین لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ دروستکردنی بەنداوە گرنگ و ستراتیژییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێریی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە