شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-17 09:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی نەوەی نوێ: ئەگەر پارتی و یەکێتی لەسەر ئەم رێگایە بڕۆن خەڵک لایاندەبەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوی نوێ هوشداری دەدات کە ئەگەر پارتی و یەکێتی لەسەر ئەم رێگایە بڕۆن خەڵک لایاندەبەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەپێناو یەکخستنی هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن و دەنگی شەقام، کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید و کۆمەڵی دادگەری بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر و لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

پاش کۆبوونەوەکە، شاسوار عەبدولواحید لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "پێویستە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەموو ئەگەرێک خۆیان ئامادەبکەن و پێویستە هەموو هێزەکان و خەڵکە ناڕازییەکان یەکبگرین."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دۆخی پارتی و یەکێتی وەک ئەو نەخۆشە وایە کە پزیشک ئیزنی داوە و خۆی بێ ئاگایە"، دەشڵێت، "ئەگەر پارتی و یەکێتی لەسەر ئەم ڕێگایە بڕۆن خەڵک لایاندەبەن وەک چۆن سەدامیان لابرد."

شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دانیشتنمان لەگەڵ یەکگرتوو و کۆمەڵ بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆنە."

لە چەند رۆژی رابردووشدا، لەپێناو یەکخستنی هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن و دەنگی شەقام شاسوار عەبدولواحید سەردانی ئەمینداری یەکگرتووی کرد.

لەبارەی یادی کیمیابارانی هەڵەبجەشەوە سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، "دەبێت هەڵەبجە ٣٦٤ رۆژی ساڵ خزمەت بکرێت و لە ١٦ی ٣دا ئەو خزمەتانە دەربخرێت."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە