شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-16 06:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دژی هێرشەکەی سەر هەولێر یەکێکە لە بژاردەکانە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە درێژەی کاردانەوەکاندا بۆ هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دژی ئێران یەکێک دیکەیە لە بژادەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە رووداوی راگەیاندووە: جگە لە بانگهێشتی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و پێدانی یاداشتی ناڕەزایەتی، رێکاری دیکەش بەرامبەر ئەو هێرشە دەگیرێتەبەر، تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییش یەکێکە لە بژارەکان.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتیشی: "داوامان لە ئێران کردووە روونکردنەوە بدات و ئەو بەڵگانە بخاتەڕوو کە گوایە بارەگا هەن و پەیوەندییان بە لایەنی دەرەوەی عێراق هەیە، ئەو کارەی کراوە پێشێلکارییەکی ئاشکرایە بۆسەر سەروەریی عێراق و ئاسایشی گەلەکەی و سەقامگیرییەکەی".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە