شارۆچکەی تەل رەفعەت کرایە ئامانجی فڕۆکەکانی تورکیا
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- فڕۆکەکانی تورکیا ناوەندی شارۆچکەی تەل رەفعەت لە باکووری پارێزگای حەلەبیان بۆردوومان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فوڕات نیووز بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە توركیا بەفرۆكەی بێ فرۆكەوان و تۆپخانە هێرشیکردوەتەسەر ناوەندی شارۆچکەی تەل رەفعەت لە باکووری پارێزگای حەلەب.
ئەوەش هاتووە، تائێستا ئاماری زەرەر و زیانەكان لەلایەن بەرپرسانی خۆجێی شارۆچکەی تەل رەفعەت رانەگەیەنراوە.
لەلایەکی دیکەشەوە هێزەکانی تورکیا ئەمڕۆ گوندی حەوشەرێیان لە باكووری رۆژهەڵاتی شاری منبج تۆپباران کرد.
بۆچوونی بەکارهێنەران