شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-13 09:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەیاد عەلاوی: حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی لە عێراق پێویستی بە تەوافوق هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئیئتلافی نیشتمانی عێراقی هۆشداری دەدات لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و رایدەگەیەنێت، حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی بەئاسانی پێکنایەت، بەڵکوو پێویستیان بە تەوافوقیش هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەیاد عەللاوی سەرۆکی ئیئتلافی نیشتمانی کە لە هەمانکاتدا سەرۆکی بەرەی نیشتمانیی مەدەنییە بۆ راگەیاندنەکانی عێراق وتوویەتی: بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو ئاسان نییە، ئەمە بابەتەش عێراقی کردۆتە گاڵتەجاڕی جیهان.

عەللاوی ئاماژەی بەوەشکردووە، رەوتی سەدر توانای پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نییە و دوو لەسەر سێی ئیفلیج بوون هەیە، چوونکە ئەو بابەتە زۆرینەی سیاسی نییە، بەڵکوو پێویستیان بەوەیە حکوومەتی زۆرینە لە هەمانکاتدا تەوافوقی بێت.

ئەیاد عەللاوی وتووشیەتی: رێگە سیاسییەکان لە عێراق گەیشتونەتە بنبەست و بەردەوامیش دەبێت، وا پێی ناوەتە مانگی سێیەمیەوەو ناکۆکی نێوان هێزە شیعییەکان کە هەریەک لە کوتلەی سەدر و چوارچێوەی هەمانگی نوێنەرایەتی دەکەن زیادیکردووە بەتایبەت لەبارەی زۆرینەی کوتلەی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت، بۆیە شانۆی سیاسی ناڕون و ئاڵۆز بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە