شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-13 07:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سلێمانی لەمێژەوە پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ ئێران بووە

پوختەی هەواڵ
بەشی کرماشان- بەرپرسی ژووری بازرگانیی پارێزگای کرماشان لە کۆبوونەوە لەگەڵ چالاکانی ئابووری و سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی، وتی: دەستپێکی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران و عێراقدا لە ڕێگای سلێمانی و هەرێمی کوردستانەوە بووە و سلێمانی پەیوەندیی بازرگانی لەمێژینەی لەگەڵ ئێران هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەیوان کاشفی، بەرپرسی ژووری بازرگانیی پارێزگای کرماشان، ئاماژەی بەوەدا سلێمانی و هەرێمی کوردستان دەروازەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراقە و گوتی: "هەرێمی کوردستان دەروازەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ سووریا و لوبنانیشە، هەرچەندە هەر ئێستاش بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ئەو رۆڵە دەگێڕن".

کەیوان کاشفی باسی لەوەش کرد لە داهاتوویەکی نزیکدا کاڵا و کەلوپەل بەشێوەی راستەوخۆ بۆ بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگوازرێتەوە.

لای خۆیەوە مەهدی شووشتەری سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا ناوەندێکی بازرگانی لەم سلێمانی دەکرێتەوە، کە 30 کۆمپانیای ئینتەرنێتی و 100 مارکەی جیاوازی ئێرانی لە خۆ دەگرێت.

مەهدی شووشتەری، گوتیشی: "ئەو ناوەندە بازرگانییەی کە لە سلێمانی دەکرێتەوە لە بوارەکانی دۆزینەوەی بازاڕ، پەیوەندیکردن و گواستنەوەدا چالاکی دەکات".

شایانی باسە لە ساڵانی رابردوودا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق تاوەکوو 12 ملیار دۆلاریش رۆیشتووە.

سرور خدری

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە