شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-30 05:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی فەرەنسا پێوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا/ هەڵوەشاندنەوەی سزاکان بنەمای ڕێککەوتنە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئێوارەی ڕۆژی شەممە لەپێوەندیێکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کرد و چەند بابەتێکیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و ڕێگاکانی تۆکمەکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان و پرسە هەرێمییەکان و هەروەها دوایەمین ئەنجامی دانوستانی ڤیەن تەوەری گفتوگۆکە بووە.

نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ئاشکراشی کردووە، هەردولا گفتوگۆیان لەبارەی باشترکردنی پەیوەندیەکانی وڵاتەکانیان کردووە و هاوکات ئیبراهیم رەئسیی رایگەیاندوە لەکاتی دانوستانەکاندا ئێران نیازپاکیی خۆی بۆ بۆ رێکەوتنی ئەتۆمی دەربڕیوە بەمەرجێک لابردنی سزاکانی سەر ئێران و پێشکەش کردنی گرەنتی بنەمای سەرەکی رێکەوتنەکە بێت.

بەگوێرەی نووسراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران؛ ماکرۆن رایگەیاندووە ئێران مافی خۆیەتی متمانە بە ئەمریکا نەکات لەمەسەلەی بەرنامە ئەتۆمیەکەی و ئەو وڵاتەی بە هۆکاری قەیرانی ناوچەکە تۆمەتبار کردووە.

لای خۆیەوە ماکرۆن هێرشی سەربازیی بۆسەر خەڵکی یەمەن سەرکۆنە کرد.

گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دۆخی لوبنان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆی نێوان هەردوسەرۆک کۆمار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە