پلاسخارت و کازمی گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق تاوتوێ دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڵاویکرده‌وه، مسته‌فا کازمی له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق تاوتوێی بارودۆخی گشتی سیاسی و ئه‌منی و به‌ره‌وپێشچوونه‌کان و هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانیان کردووه، هه‌روه‌ها باسیان له ڕێگاکانی پشتیوانی کردن له‌و به‌رنامانه‌ی که ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له عێراق کردووه.
له‌دیداره‌که‌دا مسته‌فا کازمی په‌رۆشیی عێراق بۆ پته‌و کردنی په‌یوه‌ندییه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی دووپات کردوه‌ته‌وه به‌ئامانجی زامن کردنی پته‌و کردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌که و راشیگه‌یاندووه، پێویسته هۆکاره‌کانی پێشکه‌وتنی به‌رده‌وام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق و گه‌لی ئاشتیخوازی برایانه و دۆستانه دیاری بکرێن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جینین پلاسخارت جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرده‌وه له‌پشتیوانیکردنی عێراق به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی ئێستا‌و گرنگی به‌دواداچوونی دیالۆگ وه‌ک رێگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیه‌کان.
بۆچوونی بەکارهێنەران