تیرۆریستێکی داواکراو لە کەرکووک دەستگیرکرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی عیراق، دەستگیرکردنی کەسێک لە پارێزگای کەرکووک ڕادەگەیەنێت کە داواکراوە و کەیسی تیرۆر هەیە.
کوردپرێس:
بەپێی بەیاننامەیێک کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بڵاو کرایەوە بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆریدا، هێزێکی سەر بە لیوای هەژدەی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرزەکانی هەواڵگری لیوای سەر بە ئاژتنسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان، توانرا یەکێک لە داواکراوان بەپێی ماددەی 4/ی تیرۆر لە ناوچەی (الرش) لە پارێزگای کەرکووک دەستگیر بکرێت".
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە تۆمەتبارە داواکراوەکە ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدارکرا، تا لەپاش لێکۆڵینەوەی پێویست ڕێکارە یاساییەکانی لەدژ بگیرێتەبەر".
بۆچوونی بەکارهێنەران