شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-15 06:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەوڵی تیرۆر کردنی ئەندامێکی پارتی لە بەغدا پووچەڵ کرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە بەغدا هەوڵی تیرۆرکردنی ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدرێت لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەهدی عەبدولکەریم فەیلی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی هەینی تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان تیڤی-ی ڕاگەیاند: کاتژمێر 08:30ـی شەوی ڕابردوو کاتێک لە شەقامی جەیش لە بەغدا دەگەڕامەوە بۆ ماڵەوە ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە تەقەیان لێ کردم.

هەروەها گوتی: ئێمە لەو شارەدا ژیانمان لە مەترسیدایە و هیچ جۆرە ئاسایشێک بەرقەرار نەکراوە.

هاوکات بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە بۆمبێک فڕێدرایە نێو حەوشەی بارەگای لقی پێنج و ماڵپه‌ڕی (التاخی) پارتی دیموکراتی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە