باڵیۆزخانەی ئه‌مریکا له بەغدا: هێرشە مووشەکییەکان سەروەریی عێراق پێشێل دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- باڵیۆزخانەی ئه‌مریکا له عێراق رایگه‌یاند، "هێرشە مووشەکییەکان کارده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی ئاسایشی عێراق و سه‌روه‌ریه‌که‌ی و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی لاواز بکه‌ن".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غدا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، "ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشەممە باره‌گای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستیه‌کانه‌وه کرایه ئامانج، که ئه‌و گرووپانه به‌دوای لاواز کردنی ئاسایشی عێراق و سه‌روه‌ری و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا".
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا راشیگه‌یاند، "هه‌میشه وتوومانه که ئه‌م جۆره هێرشه مه‌ترسیدارانه ته‌نها هێرش نیین بۆسه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌کان به‌ڵکوو هێرشن بۆسه‌ر سه‌روه‌ری خاکی عێراق".
بۆچوونی بەکارهێنەران