کاردانەوەی موقتەدا سەدر بۆ بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی هەڵپەساردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌در له‌تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، "ئه‌گه‌ر بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕاگرتنی کاتیی کاره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان به‌بێ فشاربێت هه‌نگاوی یه‌که‌مه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مان و په‌نا نهبردنهبهر توندوتیژی به‌رامبه‌ر به پێکهێنانی حکومه‌تی زۆرینه نیشتمانی".
ناوبراو راشیگه‌یاند، "هیوادارم که ئۆپۆزسیۆن کار له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بکات و ڕه‌چاوی مه‌رجه ده‌ستورییه‌کان و پێویستیی خه‌ڵک بکات بۆ خێراکردنی پێکهێنانی حکومه‌ت، تا ئه‌رکه ئه‌منی و ئابوری و خزمه‌تگوزارییه‌کان و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵکاران خێراتر بکرێت، نه‌ک رێگری له سیاسی دروستبکه‌ن، به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و مه‌زهه‌بی و سیاسی به‌رزتر و گرانتره".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت: "پێویسته ئۆپۆزسیۆن و دڵسۆزان پێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ ڕزگارکردنی عێراق له چنگی داگیرکاری و ئاساییکردنه‌وه و تیرۆر و گه‌نده‌ڵی، داواشده‌که‌ین ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتمانیی پێکبهێنن و پابه‌ندبن به ڕه‌وشته‌کانی حکومه‌تێکی زۆرینه‌ی نیشتمانییه‌وه".
شایانی باسە ڕۆژی پێنجشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتاران مەحموود مەشهەدانی و باسم خشان، بڕیاری دا کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران