شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-10 05:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی پیرۆزبایی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆکی پەرلەمانی نوێی عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبووسی کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بەسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەپەیامێکدا بۆ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەش کردوە: "گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەتان وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی دووەم".

لەپەیامەکەیدا سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت: "هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لە سەرخستنی کارەکانی ئەنجومەنی نوێی نوێنەران و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و دەستورییەکان بە ئاڕاستەی پێکھێنانی حکوومەتێکی کارای کاریگەر و خزمەت کردنی گەلی عێراق".

شایانی باسە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و کاندیدی سوننەکان بە بەدەستهێنانی 200 دەنگ وەک سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە