حەلبووسی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرایەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد حەلبووسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و کاندیدی سوننەکان بە بەدەستهێنانی 200 دەنگ وەک سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەئێوارەی ئەمڕۆوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەردەوامی هەیە، لەقۆناغی یەکەمیشدا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کرایەوە و هەریەک لە محەمەد حەلبوسی و مەحمود مەشهەدانی خۆیان کاندیدکرد.
لەکۆبونەوەکەدا 228 پەرلەمانتار ئامادەبون و دەنگیان داوە.
دوای جیاکردنەوەی دەنگەکانیش، محەمەد حەلبووسی بە بەدەستهێنانی 200 دەنگ وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا و مەحموود مەشهەدانیش 14 دەنگی بەدەستهێنا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران