شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-01 16:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئیلهام عەلی ئوف: پەیوەندییە دۆستانە و هاوبەشەکانمان لەگەڵ ئێران گەشەی سەندووە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە وتەدانێکدا کە بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە پێشکەشی کرد ئاماژەی دا بە زیاتر بوونی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەشێکی وتەکانی ئیلهام عەلی ئوف سەرۆک کۆماری ئازادبایجاندا کە بەبۆنەی هاتنی ساڵی 2022 پێشکەشی کرد هاتووە: پەیوەندییە دۆستانە و هاوبەشەکانمان بەشێوەیێکی ڕێحخراو لەگەڵ دراوسێکانمان ئێران و جۆرجیا گەشەی زیاتری بەخۆوە بینیوە.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجانیش لە بەیاننامەیێکدا باسی لە پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کردووە.

جگە لەمەش جەیحوون بایرامۆف وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لەکەس شاراوە نییە کە ماوەیێک پێش ئێستا لێکتێنەگەیشتنێک لەنێوان دوو وڵاتی ئێران و ئازەربایجان ڕوویدا کە هەمووی چارەسەر کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە