لە بانە دەست بەسەر 50 ملیار ڕیاڵ کەلوپەلی قاچاخدا گیردرا
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- فەرماندەی ئاسایشی کوردستان ڕایگەیاند: لە بانە دەست بەسەر 50 ملیار ڕیاڵ کەلوپەلی قاچاخ لە ئۆتۆمبیلێکدا گیردرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار عەلی ئازادی وتی: کارمەندانی پۆلیسی ئاسایشی ئابووریی پارێزگا و هێزی ئینتیزامیی بانە زانیارییان لەبارەی ئۆتۆمبیلێکی کەلوپەلی قاچاخ لە یەکێک ل ڕێگا سەرەکییەکاندا دەست کەوت و بەدواداچوونیان بۆ بابەتەکە کرد.
ناوبراو زیاتر وتی: هێزی ئینتیزامی پاش هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی دەزگای داد لە هەڵمەتێکدا دەستیان بەسەر 7 دەزگای ماینێری پاوردار، 55 دەزگا کامێرا، 32 لێنزی کامێرا و 880 پارچەی دیکە کەرەستەی ئەلەکترۆنیی مۆبایل و 120 ئامێری دیکەی کۆمپیۆتردا گرت کە هیچ مۆڵەتێکی گۆمرکییان وەرنەگرتبوو.
فەرماندەی ئاسایشی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند بەهای ڕیاڵیی ئەو کەلوپەلانە زیاترە لە 50 ملیار ڕیاڵ و تۆمەتباری سەرەکیی گواستنەوە کەلوپەلەکە هەڵاتووە و هەوڵەکان بۆ دەستگیر کردنی بەردەوامە.
بۆچوونی بەکارهێنەران