پەیامی مەسعوود بارزانی بەبۆنەی هاتنی ساڵی 2022
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهسعوود بارزانى، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پهیامێکى به بۆنهى هاتنى ساڵى نوێوه بڵاو کردهوه و ڕایدهگهیهنێت: "بە بۆنەی سەری ساڵی 2022ـی زایینییەوە، جارێکی دیکە جەخت لە پەیامی ئاشتییانە و فەرهەنگی پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەینەوە".
ئهمڕۆ ههینى 31/12/2021، بارزانى پهیامێکى به بۆنهى هاتنى ساڵى نوێوه بڵاو کردهوه و دهڵێت: "بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم، هیوادارم ساڵی تازە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بێت بۆ باشتربوونی گوزەرانی خەڵک و بەدیهاتنی سەقامگیری و پێشکەوتنی زیاتر بۆ گەلەکەمان، بە پێویستی دەزانم سوپاسی خۆم ئاراستەی هێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان و هەموو خەڵکی کوردستان بکەم کە هەردەم بە قوربانیدان و خۆڕاگریی خۆیان، لە بەرانبەر هەڕەشەکان و تیرۆر و ئابڵۆقەدا وەستاونەتەوە و پارێزگارییان لە کوردستان کردووە".
سهرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژهى بهوهش داوه: "ئەرکی سەر شانی هەموو دامودەزگا و لایەنە سیاسییەکانە لە ئاستی قوربانیدانی گەلەکەماندابن، پێکەوە و بە هیمەتی هەموو لایەک پارێزگاری لە دەستکەوتەکان و مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن".
ههر له پهیامهکهدا بارزانى دهشڵێت: "هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەڵبژاردنێکی باش بوو و ئەنجامەکانیشی دەرخەری ویست و ئیرادەی هاووڵاتیان بوو، دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە، پێویستە هەنگاو و نەریتە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و دەزگاکانی تر خێراتر جێبەجێ بکرێن، بووژانەوە و خزمەتگوزاری و ماف و ویستی هاووڵاتیان و سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق بکرێتە ئەولەویەتی بەرنامەکانی حکوومەتی داهاتوو. ئەویش لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی هەر سێ پڕەنسیپی شەراکەت و سازان و هاوسەنگی لە حوکمڕانیدا، هاوکاتیش نابێ چیتر هەوڵی پەراوێزخستنی ھیچ پێکهاتەیەکی عێراق لە حوکمڕانیدا بدرێت".
بارزانی ڕاشیگەیاندووە بە بۆنەی سەری ساڵی ٢٠٢٢ـی زایینییەوە جارێکی دیکە جەخت لە پەیامی ئاشتیانە و فەرهەنگی پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەینەوە و پێویستە هەموو لایەک بە باشی لەوە تێبگەن کە عێراق و ناوچەکەمان چیتر بەرگەی کێشە و توندوتیژی و تیرۆر و توندڕۆیی و ناسەقامگیری ناگرێت. ئەرکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیشە بۆ پاراستنی ئاشتی و دادپەروەری و ئاساییش هۆکارێکی یارمەتیدەر بێت، بۆ ئەوەی چیتر لەمە زیاتر گەلانی ناوچەکە و خەڵکی بێتاوان تووشی نەهامەتی و وێرانکاری نەبن.
بۆچوونی بەکارهێنەران