شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-01 06:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: هەولێر و یەغدا رێککەوتنێکی گشتگیرى بکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان جەخت دەکاتەوە کە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی نوێی فیدراڵی رێککەوتنێکی گشتگیر ئەنجام بدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتى پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بەبۆنەى هاتنى سەرى ساڵى نوێ، داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان کردووە بە یەکڕیزی و گیانی لێبووردەیی لەگەڵ یەکتری مامەڵە بکەن و بە هەموویان زەمینەی دەستەبەر کردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی کوردستانیان بڕەخسێنن.

لەبەشێکی دیکەی پەبامەکەدا هاتووە: هاوکات بە پێویستی دەزانین حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی نوێی فیدراڵی رێککەوتنێکی گشتگیر لەبەر ڕۆشنایی بنەما دەستوورییەکان بۆ چارەسەركردنى تەواوی کێشەکانیان ئەنجام بدەن و چارەسەری بنەڕەتی بۆ سەرجەم کێشە و ناکۆکیەکان بدۆزنەوە.

بەم بۆنەیەشەوە داوا لە هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین، بە یەکەوە وەکوو یەک کوتلەی بە هێز بەشداربن لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و کاربکەن بۆ چەسپاندنی زیاتری ماف و خواستەکانی خەڵکی کوردستان.

لە کۆتاییدا هیوادارین ساڵی 2022 ببێتە سەرەتای وێستگەیەکی نوێ بۆ زیاتر پێکەوەکارکردن بۆ ئایندەیەکی باشتر و بوژانەوەی زیاتری وڵات و کۆتاییهێنان بەسەرجەم ناخۆشی و نەهامەتییەکان، هاوکات بەهەموو لایەکمان هەوڵبدەین کوردستان بکەین بە خاوەنی دەستوورێک کە ماف و ئەرکی هەموو لایەک دیاری بکات و ببێتە هۆکارێک بۆ بەهێزتربوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە