هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە كفری ئۆپەراسیۆنێکیان لەدژی داعش دەست پێكرد
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد چەوری، جێگری فەرماندەی لیوای 144ی هێزەکانی پێشمەرگە بە میدیای یەكێتی راگەیاند: سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینمان دەستپێکردووە بە مەبەستی کێوماڵ کردنی چەکدارانی داعش و حەشارگەکانیان لە سنووری ناوچەی داوودە لە ڕۆژهەڵاتی قەزای خورماتوو.
جێگری فەرماندەی لیوای 144ی هێزەکانی پێشمەرگە وتیشی: تا ئێستا هەڵمەتەکە بەردەوامی هەیە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا هێزەکانی لیوای 144ی پێشمەرگە و ئاسایشی زینانە و یاریدەدەرێتی ئاسایشی خورماتوو لە قۆڵی گوندی دوراجی و گوندی پەڵکانە تا غەڕڕە بەڕێکەوتوون، لە قۆڵی دووەم لیوای 17ی پێشمەرگە بۆ سەر زنجیرە چیای غەڕڕە و لە قۆڵی سێیەم هێزەکانی میحوەری دوو و ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتی گەرمیان و بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق لیوای 52ی فیرقەی 14 لە جادەی کفریەوە بۆ گوندی قوریچای و سەر زنجیرە چیای غەڕڕە دەستیپێکردووە و تا ئێستا چەند حەشارگە و شوێنی حەسانەوەی داعش دۆزراونەتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران