شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-31 06:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کەم بوونی ڤیتامین ئەی مرۆڤ تووشی شەو کوێری دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی زانست- پزیشکێکی ڕووسی هۆشداری دەدات کە کەمی ڤیتامین A لە لەشدا زیانی بۆ چاو هەیە و دەبێتەهۆی تووشبوون بە شەو کوێری.

کوردپرێس:

تاتیانا بۆچارۆڤا، پزیشکێکی ڕووسیە و لیکۆڵینەوەیەکی لەسەر ئەو کەسانە کردووە کە کێشەی کەمیی ڤیتامین Aیان هەیە لە لەشیاندا و دەڵێت: ڤیتامین (A) یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگەکان بۆ بینین و دەماری چاوەکان بەهێز دەکات.

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکەی بۆی دەرکەوتووە کە کەمیی ئەو ڤیتامینە لە لەشدا دەبێتەهۆی وشکبوونەوەی چاو و گیرانی بۆرییەکان فرمێسک.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "یەکێک لە دەرەنجامەکانی کەمیی ڤیتامین (A) ئەوەیە کە کەسەکە تووشی شەو کوێری دەبێت و لە تاریکیدا بینینی لاواز دەبێت".

ئەو پزیشکە ڕووسیە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڤیتامین (A) بە ئاسانی لە ئاوی سەوزەواتە تازەکان و ڕۆنی ماسی و هەروەها بەرهەمە ئاژەڵییەکان بەتایبەت جگەر بەدەست دەهێنرێت.

سەرچاوە: NAS KURD

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە