شاندێکی پارتی بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ یەکێتی سەردانی سلێمانی دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی دەکات بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، "المعلومه" بڵاوی کردەوە سەرچاوەیێکی ئاگادار لە یەکێتی ڕاگەیاندووە: شاندەکەی پارتی لەسەر ئاستی باڵا و لە مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە پێکهاتووە، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار سەردانی شاری سلێمانی دەکات.
بەوتەی سەرچاوەکەی، لە ئێستادا بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە دەرەوەی وڵاتن، لەپاش گەڕانەوەیان بۆ سلێمانی شاندەکەی پارتی وادەی کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دیاری دەکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران