له ماوه‌ی ئه‌م حکوومه‌ته‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی زۆر باشتر بووه
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڵاوی کردەوە ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکی حکوومه‌ت کۆ بووه‌وه و کۆبوونه‌وه‌که به دوایین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له ئه‌مساڵدا هه‌ژمار ده‌کرێت.
له به‌رایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا مسته‌فا کازمی وتارێکی پێشکه‌ش کرد و له وتاره‌که‌دا تیشکی خسته سه‌ر گۆڕانکارییه هه‌نووکه‌ییه‌کانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
پوخته‌ی گرنگترین وته‌کانی مسته‌فا کازمی:
* له ماوه‌ی ساڵ و نیوی رابردووی ته‌مه‌نی ئه‌م حکوومهتهماندا، رووبه‌ڕووی ئاڵنگاری گه‌وره بووینه‌وه. توانیمان له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رکه‌وین و ئه‌و ئاڵنگاریانه تێپه‌ڕێنین و ئه‌وه‌ی ماوه کاتی زیاتری پێویست بووه.
* هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هاتووه، به پشتیوانی هه‌موو وه‌زیره‌کانی کابینه و پشتیوانی گه‌لی عێراق و ئارامگری و دانایی و به‌رگه‌گرتنی رهو ره‌وشه بووه. ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه شانازی پێوه ده‌که‌ین و ده‌یپارێزین. پێویسته حکوومه‌تی داهاتووش پارێزگاری له‌و رێباز و ده‌ستکه‌وتانه بکات.
* ئێمه په‌ڕه‌ی سپی چاکسازیمان گه‌ڵاڵه کرد و ئه‌وه یه‌کێکه له ده‌ستکه‌وته‌کانمان و زۆر سوودی هه‌بووه و بڕێکی زۆری سامانی بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت گێڕاوه‌ته‌وه.
* سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی هه‌ندێک بۆ درووست‌کردنی ژاوه‌ژاو له باره‌ی په‌ڕه‌ی چاکسازی، به‌ڵام توانرا به سوود و قازانجی که‌رتی گشتیی و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی بشکێته‌وه.
* ئێمه له ره‌وشێکی سه‌ختدا بووین، کۆرۆنا هات، نرخی نه‌وت دابه‌زی و سیسته‌می سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له لێواری داڕماندا بوو، به‌ڵام ئێمه به هۆی په‌ڕه‌ی سپی چاکسازییه‌وه سه‌رکه‌وتین و توانیمان زیاتر له 12 ملیار دۆلار بۆ یه‌ده‌گی بانکی ناوه‌ندی زیاد بکه‌ین و پۆلێنی عێراق له ئاستی ده‌سته‌به‌ری نێوده‌وڵه‌تی به‌رز بکه‌ینه‌وه.
* عێراق که‌وتبووه نێوان دوو به‌رداشه‌وه، ئێمه توانیمان له رووی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه، له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، رۆڵی هه‌رێمایه‌تی، نێوده‌وڵه‌تی، عه‌ره‌بی و ئیسلامی بۆ عێراق بگێڕینه‌وه و له باشکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانمان سه‌رکه‌وتوو بووین و ئێستا عێراق له ئامێز و که‌وانه‌ی زۆرێک له ده‌سته‌کانی دایه له دراوسێیان و هاوڕێ باشه‌کانی.
*سه‌رکه‌وتوو بووین له ره‌خساندنی که‌شێکی هه‌رێمایه‌تی گونجاو و سه‌رکه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانمان بۆ نزیکخستنه‌وه‌ی روانگه‌ی لایه‌نه ناکۆکه‌کان و پاراستنی ناوچه‌که له کاریگه‌رییه‌کانی شه‌ڕ، که ئه‌گه‌ر رووی دابوایه، عێراق زیانمه‌ندی سه‌ره‌کی ده‌بوو.
*هه‌وڵی زۆرمان دا بۆ پاراستنی گه‌له‌که‌مان له په‌تای کۆرۆنا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وه قه‌یرانێکی نێوده‌وڵه‌تی بوو، توانیمان باشترین پێکوته بۆ خه‌ڵکی خۆمان دابین بکه‌ین. به‌رده‌وامیشین له کارکردن له‌و بواره‌دا.
* له بواری وزه بۆ یه‌که‌مجار کارمان کرد بۆ ئه‌وه‌ی پشت به وزه‌ی پاک ببه‌ستین و ناوی وه‌زاره‌تمان گۆڕی بۆ وه‌زاره‌تی کاره‌با و وزه‌ی جێگره‌وه و زۆر گرێبه‌ستمان له بواری وزه‌ی جێگره‌وه‌دا واژوو کردووه.
* په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراق، له ماوه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌دا زۆر باشتر بووه له‌وه‌ته‌ی 2003ه‌وه و ئێمه شانازی به‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌که‌ین و ئه‌و گرژیانه‌ی هه‌بوون له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون و ئێمه بۆچوونی زۆرمان هه‌بووه و توانیومانه سووپاس و ستایش بۆ خودای گه‌وره به گفتوگۆ و بنیاتنانی ره‌گه‌زه‌کانی متمانه ئه‌و په‌یوه‌ندییه گرژانه بگۆڕین بۆ باشترین په‌یوه‌ندی.
* به هه‌موو رۆڵه‌کانی گه‌لی عێراق ده‌ڵێم: ئێمه پێویستمانه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی داهاتوومان باوه‌ڕمان ته‌نیا به دڵسۆزی و لایه‌نگری بۆ عێراق هه‌بێت.
* له کۆتایی ئه‌مساڵدا، رۆڵی شه‌ڕکاری هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش کۆتایی دێت و هێزه شهڕکارهکان عێراقیان به‌جێهێشت و ئه‌مڕۆ هیچ سه‌ربازێکی هاوپه‌یمانییه‌که به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی هێزی شه‌ڕکار بێت له عێراقدا نییه و ته‌نیا ژماره‌یه‌ک له راوێژکاره‌کان ماونه‌ته‌وه بۆ پشتیوانیکردن له هێزه‌کانمان و دابینکردنی پێداویستییه‌کانیان له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و داعش.
* سوپای پاڵه‌وانی عێراق ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ک هه‌ریه‌ک له هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، حه‌شدی شه‌عبی، پێشمه‌رگه، پۆلیسی ئیتیحادی سه‌رکه‌وتوو بوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌کداره پهڕاگهندهبووهکانی تیرۆر و زۆرێک له سه‌رگه‌وره‌کان و سه‌رکرده‌کانی ئه‌و چه‌کداره پهڕاگهندهبووانه کوژراون و به‌رده‌وامیش ده‌بین له راوه‌دوونان و کوشتنی ئه‌و چه‌کدارانه له هه‌ر کوێیه‌کی عێراقدا بن.
سه‌رچاوه: K24
بۆچوونی بەکارهێنەران