شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-28 17:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان: ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل حەرام و خیانەتە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان ئیدانەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی وڵاتان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات و دەڵێت "حەرامە و خیانەتێکی گەورەیە".

کوردپرێس:

عەلی قەرەداغی لە نوێترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند"بەردەوام لەگەڵ ئەقسا و قودس و فەلەستین دەمێنینەوە و دژی داگیرکاری و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانین لەگەڵیدا، ئەو کارە لەلایەن هەر دەوڵەت یان گرووپێکەوە بێت، دەبێت سەرکۆنە بکرێت".

ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان وتیشی "ئەوەی هەندێک لە وڵاتانی وەکو ئیمارات و مەغریب دەستیان داوەتێ لە رۆچوونە پەیوەندیی و هەنگاوە کردەییەکان لەگەڵ کیانی زایۆنیی داگیرکەر، کارێکی سەرکۆنەکراوە و لەڕووی شەرعەوە حەرامە و خیانەتکردنە لە پەیمانی عومەری و سەڵاحی و مافەکانی گەلی فەلەستینیش".

هەروەها قەرەداخی ئاماژەى بەوەشکردوە، یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان پێشتر چەندین ڕاگەیەندراوێکی بۆ ئیدانەکردنی ئاساییکردنەوە لەگەڵ داگیرکارانی قودس و ئەقسا و فەلەستین دەرکردووە و چەندین کۆنگرە و سیمیناری گرتووە بۆ دووپاتکردنەوەی لەپێشترێتی ئەم پرسە و حەرامیی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، کە خیانەتێکی گەورەیە.

ساڵى رابردوو ژمارەیەک وڵاتى عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردەوەو بەنێوەندگیرى ئەمریکا رێکەوتنیان ئەنجام داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە