شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-28 16:54 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لیوا ئەیوب یوسف سەعید: داواکارین هەرچی زووە لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە تەمومژاوییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیێکی سەربازیی یەکێتی (شەرپەرشتیاری دەستەی لیواکانی 3 و 7ی تایبەت بە کۆسرەت ڕەسووڵ) داوای پێکهێنانی لیژنەیێک بۆ ڕوون بوونەوەی هۆکاری کوژرانی موراد کانی کوردەیی دەکات و بە هاوڕێ و هاوسەنگەری خۆی ناوی دەبات.

کوردپرێس:

لیوا ئەیوب یوسف، سەرپەرشتیاری دەستەى لیواكانی 3 و 7ی تایبەت بەکۆسرت رەسووڵ عەلی، لەراگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات "هاوڕێ و هەڤاڵی تێکۆشەرمان عەقید(موراد کانی کوردەیی)مان کرد کە بەداخەوە ئێوارەی ڕۆژی ٥شەممە لە ڕوداوێکی تەم و مژاویدا لە ناوجەرگەی شاری رانیەدا خۆی و چەند پاسەوانێکی شەهید کران .کاک موڕاد هاوڕێ و هەڤاڵی زێدەتر لە ٢٥ ساڵەمانە و لەدەستدانی ئەسەفێکی گەورە بوو و بووە جێگای داخی هەموو لایێکمان ".

ھەروەها داواى پێکهێنانى لیژنەى لێکۆڵینەوە دەکات ودەڵێت "لە هەموو لایەک داواکارین هەرچی زووە لیژنەیەک پێک بهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە وڕونکردنەوەی ئەو ڕوداوە ناخۆش و تەموومژاوییە و بۆ ئێمەش و ڕای گشتیش رونکردنەوە بدرێت و ببێتە دواین کارەساتی دڵتەزێنی لەدەستدانی هاوڕێ و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانمان و کادیری دڵسۆز و نیشتیمان پەروەرانمان ".

لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا هاتووە "داواکارین یەکڕیزی و تەبایی یەکێتی نێشتیمانی کوردستان بپارێزرێت و هەموو لایەکمان هەوڵ بدەین بۆ پارێزگاری لە چەپکە گوڵەکەی جەنابی مام جەلال و کارێک بکەین نەیارانمان لە ئاستماندا بە ناتەبایمان دڵخۆش نەبن".

ئەمەش دواى ئەوەدێ، کە دوێنێ لە شاری کۆیە لیوا ئەیوب یوسف بە یاوەری (دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ) کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ی ن ک و لیوا (حاجی قوربانی) فەرماندەی لیوای ٧ی تایبەت و عەمید(سەروان سەڵاح) جێگری لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای٣و٧ی تایبەت بەشداری لە مەڕاسیمی پرسە و ماتەمینی موراد کانی کوردەیی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە