وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئێران دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ سەردانی ئێران دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا ئەمڕۆ دووشەممە 15ی نۆڤێمبێر/ 24ی خەزەڵوەر دەکاتە تاران.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەردانەکەی مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ئێران لەسەر بانگهێشتی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هاوتا ئێرانییەکەی ئەنجام دەدرێت.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەروەی تورکیا، مەولوود چاوشئۆغڵۆ و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بڕیارە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆ بکەن.
بۆچوونی بەکارهێنەران