شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-15 06:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عوسمان ئۆجەلان کۆچی دوایی کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- عوسمان ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندکراوی پەکەکە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەڤزیۆنی کوردستان24ی راگەیاند، ماوەیەک لەمەوبەر عوسمان ئۆجەلان تووشی کۆرۆنا ببوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15/11/2021 لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.

پێشتر عوسمان ئۆجەلان، بەهۆی لێدانی جەڵتەی مێشک باری تەندروستی ناجێگیربوو، کاتێک تووشی کۆرۆناش بوو بە تەواوی تەندروستی تێکچوو.

ناوبراو هەروەها تا ساڵی 2004 یەکێک لە سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بو و دواتر لەو پارتە جیابوەوە، لەو کاتەشەوە لەهەرێمی کوردستان نیشتەجێ بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە