ڕێگانادەین هیچ لایەنێک، هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت
پوختەی هەواڵ
وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی کوردستان لهدوای راگهیاندنی هاوپهیمانییهکهی نێوان پێنج حزبی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دهڵێت، ئەمڕۆ چەند لایەنێک هەڕەشەیان لە وڵاتێکی دراوسێ کردوە، لەم ڕووەوە، ڕێگەنادهین هیچ لایەنێک، هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وهزارهتی ناوخۆی ههرێم، له راگهیهندراوێکدا وتی"ئەمڕۆ چەند لایەنێک، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هەڕەشەیان لە وڵاتێکی دراوسێ کردوە. "لەم ڕووەوە، بە پێویستی دەزانین دووپاتی بکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیریی و ئارامی بووە لە ناوچەکەدا و هیچ کاتێک سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسیی نەبووە بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێکی دراوسێ و ڕێگەش نادات، هیچ لایەنێک، هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت".
#ئێران
#عێراق
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#ئۆپۆزیسیۆنی ئێران
#وەزارەتی ناوخۆی هەرێم
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران