شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-02-23 07:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی ئازاد کرا

پوختەی هەواڵ
ئارام قادر، سه‌رۆكی پێشووی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی، دوای زیاتر له‌ هه‌شت مانگ له‌ ده‌ستگیركردنی له‌ سلێمانی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئازاد كرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەکر حەمەسدیق، پارێزەری ئارام قادر، له‌ لێدوانێكدا پشتڕاستی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ئارام قادر ئازادكراوه‌.

بەکر حەمەسدیق وتیشی: "تەنیا لەوە ئاگادارم ئازادکراوە و قسەم لەگەڵ کردوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک من و ماڵباتەکەشی نازانین چۆن ئازاد کراوە، بەگشتی پێدەچێ بە کەفالەت بێ، چونکە ئازادبونی یەکجاری بڕیاری دادگای دەوێت".

ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە ۱۲ـی حوزەیرانی ۲۰۲۵ دەستگیرکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە