شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-01-12 06:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود پزیشکیان: حکوومەت پێداگرە لەسەر چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکان

پوختەی هەواڵ
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند چەند وڵاتێک هەوڵ دەدەن لە ئێران ئاژاوە دروستبكەن و جەختیشی کردەوە کە "حکوومەت پێداگرە لەسەر چارەسەرکردنی کێشە ئابورییەکان".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان لە لیدوانێكدا لەبارەی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێران و نائارمییەکان ڕایگەیاند: ئەمریکا و ئیسرائیل فەرمان بە "ئاژاوەگێڕان" دەدەن بۆ تێکدانی سەقامگیری وڵات، هەروەها داوای لە هاووڵاتییان ی ئێران کرد کە خۆیان لە "ئاژاوەگێڕان و تیرۆریستان" دوور بخەنەوە.

پزیشکیان ئاماژەی بەوەشکرد: "تیرۆریستانی سەر بە هێزە بیانییەکان خەڵکی بێتاوان دەکوژن، مزگەوتەکان دەسووتێنن و هێرش دەکەنە سەر موڵک و ماڵی گشتی". جەختیشی کردەوە کە "حکوومەت پێداگرە لەسەر چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکان"، و دووپاتیکردەوە کە "دەسەڵات ئامادەیە گوێ لە گەل بگرێت".

ناڕەزایی دەربڕینەکان لە ئێران لە ۲۸ی (کانونی یەکەم/۱۲)ـی ۲۰۲۵ بە مانگرتنی بازرگانانی بازاڕی تاران دەستیپێکرد، ئەمەش بەهۆی دابەزینی بەهای دراو و توانای کڕین لە وڵات، پێش ئەوەی بگۆڕێت بۆ ڕووبەڕوبونەوە و پێکدادان و مەوداکەی فراوان بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە