شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-01-12 06:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانی و عامری جەخت لە خێرا کردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومه‌ت دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆ بوونه‌وه‌ و جەختیان لە خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و داڕشتنی پرۆژەیەکی نیشتمانی بۆ کارنامەی حکوومەت کردەوە.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی سه‌رۆکی یه‌کێتی، بافڵ تاڵه‌بانی و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغدد کۆ بوونەوە و جەختیان لە خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و داڕشتنی پرۆژەیەکی نیشتمانی بۆ کارنامەی حکوومەت کردەوە کە بنەماکەی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان بێت.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی دیکه‌ی سه‌رۆکی یه‌کێتی، بافڵ تاڵەبانی له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌دا له‌گه‌ڵ نووری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا کۆ بووەوە و جەختیان لە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و گەڵاڵەکردنی دیدی هاوبەش بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عیراق لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە