شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-03 07:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باخچەلی هەڵسەنگاندنی بۆ پاسەوانانی بارزانی کردووە نەک شەخسی خۆی

پوختەی هەواڵ
وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لەبارەی بەیاننامەکەی بارەگای بارزانی هەڵویستی نیشان دا و دەڵێت: باخچەلی هیچ شتێکی نەرێنی بەرامبەر بە شەخسی بارزانی نەوتووە

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "خەبەر تورک" دەڵێت: پشتیوانی بارزانی بۆ پرۆسەکەی تورکیا و دامەزراندنی ناوچەیەکی دوور لە تیرۆر زۆر گرنگە، پەیوەندییەکی زۆر باش و دۆستانەی لەگەڵ تورکیادا پاراستووە لە هەموو بابەتەکاندا جگە لە پرسێک کە ریفراندۆم بوو.

وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان وتیشی:  لێدوانی وتەبێژی نووسینگەی بارزانی بێ رێزییە، زاراوەی وەک رەگەزپەرست و فاشیست بەکاردەهێنێت، باخچەلی هەڵسەنگاندنی بۆ پاسەوانانی بارزانی کردووە، هەڵسەنگاندنێکی نەرێنی بۆ بەڕێز بارزانی بە شەخسی نەکردووە.

چەلیک ڕاشیگەیاندووە: هیچ لێدوانێکی نەرێنی لەسەر بارزانی بە شێوەیەکی شەخسی و سەردانەکەی نەداوە، ئەو کەسەی ئەو لێدوانەی داوە، راستەوخۆ سووکایەتی بە باخچەلی کردووە و ئەمەش جێگەی قبووڵکردن نییە و دەبێت راست بکرێتەوە.

ناوبراو وتیشی: ئەو هەموو کۆمەڵگای سیاسیی کۆ کردۆتەوەو کار بۆ ناوچەیەکی دوور لە تیرۆر دەکات و بەکارهێنانی ئەو جۆرە زمانە گەمژەیی و تێنەگەیشتنە، هەرکەس ئەمەی نووسیوە دەبێت راست بکرێتەوە.

وتەبێژی ئاکپارتی دەشڵێت: ئەم زمانە خەریکە زیان بە پرۆسەی دامەزراندنی ناوچەیەکی دوور لە تیرۆر دەگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە