شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-03 08:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەو ڕەخنانەی لە سەردانەکەی بارزانی بۆ جزیرێ گیراوە دوورن لە واقیعی یاسایی و سیاسی

پوختەی هەواڵ
ژووری بازرگارنیی جزیرێ لەبارەی ڕەخنەکەی باخچەلی لە پاسەوانەکانی مەسعوود  بارزانی، ڕایدەگیەیەنێت: ئەگەر پاسەوانەكانی بارزانی ئاڵای كوردستانیان بە شانەوە نەبوایە كەس ناڕەزایی دەرنەدەبڕی

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژووری بازرگانی شاری جزیرێی لە کوردستانی تورکیا دەڵێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی شەرعییە و لە دەستوری عێراق گەرەنتی کراوە، مەسعوود بارزانیش سەرکردەیەکی سیاسی بێ مشتومڕە،  لەسەر هەردوو بنەمای سەرکەوتنی هەڵبژاردن و پێگەی نێودەوڵەتی.

ڕاشیدەگەیەنێت: گفتوگۆکان لەبارەی وردەکاری ئەمنی و چەکی پاسەوانەكانی بارزانی نیەتێكی باشیان لە پشتەوە نەبوو، ئامانجی راستەقینەی کاردانەوەکە، ئاڵای هەرێمی کوردستانە کە بە دەستوری عێراق پارێزراوە.

ژووری بازرگانی شاری جزیرێ دەشڵێت: ئەگەر ئەم پاسەوانەكانی بارزانی  ئاڵای هەرێمی کوردستانیان لەسەر شان نەبوایە، کەس ناڕەزایی نەدەبوو ئەگەر مووشەکیەكیيشان لەسەر شان بوایە،  چ جای چەکی لوولەی درێژ.

ژووری بارزگانی جزیرێ لە بەیاننامەیەكدا راشیگەیاندووە: ئەو رەخنانەی لە سەردانەکەی بارزانی بۆ جزیرێ گیراوە دوورن لە واقیعی یاسایی و سیاسی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە