شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-03 06:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: ڕاگەیێندارەوەکەی بارەگای بارزانی لەبارەی باخچەلی بێڕێزییە

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕەخنە لەو راگەیێندراوە دەگرێت کە دوێنێ سێشەممە لەلایەن بارەگای بارزانی لەبارەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بڵاوکرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت:  ئەو بەیاننامەیەی لەلایەن نووسینگەی وتەبێژی سەرکردایەتی بارزانیەوە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی مەهەپەی كردوەتە ئامانج، هەم لە ناوەڕۆک و هەم لە زمانەکەیدا جێگای قبووڵ نییە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوا لەسەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، سەبارەت بەم لێدوانە بێڕێزی و ئیستفزازییە، کە تۆمەتی بێ بنەمای تێدایە، ڕوونکردنەوەی بخاتەڕوو و بەپەلە رێوشوێن لەبەرامبەر بەرپرسیارانی بگرێتەبەر.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر، بارەگای بارزانی لەڕاگەیەنراوێکدا وتی: " ئێمە وامان دەزانی کە خودا دەوڵەت باخچەلی هیدایەت کردووە و  وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت هێناوە، بەڵام دیارە کە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا ".

بارەگای بارزانی باسی لەوەکردوە: "بەداخەوە دەوڵەت باخچەلی لەسەر سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ جزیرێ و بەشداری لە سیمپۆزیەمی مەلای جزیری دیسان بەپێی عەقڵیەتی شۆڤینی دواوە و لێدوانی داوە کە دوورە لە هەموو عورفێک و خزمەتی هیچ لایەک ناکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە