شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-17 11:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆتایی بە کارەکانی پەرلەمانی ئێستای عێراق هێنرا

پوختەی هەواڵ
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە کۆتایی بە کارەکانی پەرلەمانی ئێستا هێنا و بڕیاری گۆڕینی حکوومەتی بۆ "كاربەڕێكەر"دا کە دەسەڵاتەكانی سنووردارە.

کوردپرێس: بەگوێرەی بڕیارێكی دادگای فیدڕاڵی كە واژۆی دادوەر مونزیر ئیبراهیم، سەرۆکی دادگاكەی لەسەرە و تێیدا هاتووە، ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێی نوێنەران ئاماژەیە بۆ کۆتایی هاتنی خولی پێشوی ئەنجومەنەكە و دەسەڵاتی بۆ دەرکردنی یاسا و چاودێریكردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن. چوونكە دەنگدەر ئەوی بۆ ئەركێك و ماوەیەكی دیاریكراو هەڵدەبژێرێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە دەسەڵاتی تەواوەوە دەگۆڕدرێن بۆ دەسەڵاتی سنوردار (كاربەڕێكەر) لە بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەدا. دەسەڵاتی واژۆکردنی پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، بەستنی گرێبەست کە کاریگەری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییان لەسەر وڵات هەبێت، پێشنیارکردنی ڕەشنوسی یاساکان، دەستەبەرکردنی قەرز، دانان یان دەرکردنی تاکەکان لە پۆستە باڵاکانی حکومەت یان داڕشتنەوەی وەزارەت و وەزارەتەکان، نیە.

بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، سەرۆکی کۆمار وەک یەکێک لە دو لقەكەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی. هەروەها بڕیارەکەی دادگا بە کۆی دەنگ دەرچوە و کۆتایی و پابەندکەرە بۆ هەمو دەسەڵاتداران.

کۆتایی بە کارەکانی پەرلەمانی ئێستای عێراق هێنرا

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە