یەکەی ۸۰ی پارتی دەچێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
پوختەی هەواڵ
یەکەی ۸۰ی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵدەوەشێتەوەو دەچێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كەناڵی كوردستان ۲۴ لەزاری سەرچاوەیەكەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە: فەرمانی هەرێمی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی یەکەی ۸۰ دەرچووە و بەناوی "فەرماندەی دەڤەری یەک" دەخرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
فەرماندەی دەڤەری یەک" لە شەش فیرقەی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە پێکدێت و لەم نزیکانەدا بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
وتیشی: هەڵوەشاندنەوەی یەکەی۸۰ لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ ڕێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە.
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#پارتی دیموکراتی کوردستان
#هێزی پێشمەرگە
#یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە
#یەکەی 80
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران