شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-02 05:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گفتوگۆی کورد و دیمەشق بە باشی بەرەوپێش دەچێت

پوختەی هەواڵ
تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا دەڵێت: گفتوگۆکان لەگەڵ پێکهاتەی کورد لە باکووری سووریا بە باشی بەرەوپێش دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا لە میانی وتارێکدا لە کۆڕبەندی دیالۆگی مەنامە لە بەحرەین وتی: سەرکردایەتی سووریا لە چەند مانگی ڕابردوودا کاری باشی کردووە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد، لەم مانگەدا ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا سەردانی واشنتۆن دەکات.

لەبارەی دۆخی لوبنانیش باراک جەختی کردەوە: لوبنان هیچ کاتێکی نییە بۆ بەفیڕۆدان و دەبێت بەخێرایی دەست بەسەر بە کۆکردنەوەی چەک بکات لە دەستی دەوڵەتدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە