شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-02 05:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانی: هەوڵ ئەدیەن ڕێککەوتنی هەمیشەیی لەگەڵ بەغدا بکرێت

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەکەن  و دەبێت ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ بەغدا بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستەکەیدا لە شاری هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد، و ڕایگەیاند "دەنگ بەن بە یەکێتی با دزی ڕابگرین، هەر ئێمەین کە دەستی دزەکان دەبڕین، ئێمە بەرگریمانکرد لە کوردستان و وامانکرد یاسای هەڵبژاردن بگۆڕێت و ئێستا تۆزێک لە هەڵبژاردن بچێت".

ناوبراو وتیشی: "ئێمەین بەرگری دەکەین لە خاکی کوردستان، ئێمەین بەرگری دەکەین لە شارەکان لە سلێمانی، با ئێمە بەرگری بکەین لە هەولێر، بزانە کەس ئەوێرێت هەموو هەفتەیەک درۆنێک لە سلێمانی بدات، قسە زلەکانیان هەموو ڕۆژێک وا ئەکەین، نەگبەت تۆ جارێ دیفاع لە خۆت بکە هەموو ڕۆژێک درۆن ئەکێشن بەسەرتانا" سەرۆکی یەکێتی وای وت.

سەرۆکی یەکێتی ڕاشیگەیاند: یەکێتی هەولێر چۆڵ ناکات و کار بۆ بووژاندنەوەی بازاڕ لە هەولێر دەکەین و شارەکە و ژینگەکەی پاک دەکەینەوە.

بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت: وتیشی، ناچنە نێو حکوومەتێکەوە شکۆی خەڵک نەپارێزێت، و دەبێت ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ بەغدا بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە