شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-02 05:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

۵۵۰ هەزار سووری لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە تورکیا گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

پوختەی هەواڵ
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە مانگی کانوونی دووەمی ۲۰۲۴، نزیکەی ۵۵۰ هەزار پەنابەری سووری لە تورکیا گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: نزیکەی دوو ملیۆن و ۴۰۰ هەزار هاووڵاتیی سووری وەک پەنابەر لە تورکیا ماونەتەوە، کە لەکاتی لوتکەی شەڕی سووریادا زیاتر لە سێ ملیۆن و ۵۰۰ هەزار کەس بوون.

ڕێکخراوی پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) رایگەیاندووە کە لە ۸ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۴ەوە بە گشتی یەک ملیۆن و ۱۶ هەزار هاوڵاتیی سووری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردوە، زیاتر لە ملیۆنێک و ۹۰۰ هەزار هاوڵاتی ئاوارەی ناوخۆی سووریا گەڕاونەتەوە شارەکانی خۆیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە