شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-23 07:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی زمانی کوردییەوە داوای دادگایی کردنی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت

پوختەی هەواڵ
کۆمەڵەی هزریی شوێنکەوتوانی ئەتاتورک، سكاڵایان لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تۆمار کردووە ئەوەش بە هۆی خوێندنەوەی هۆنراوەیەک بە زمانی کوردی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمەڵەی هزریی شوێنکەوتوانی ئەتاتورک دەڵێن: "بە هۆی ئەوەی نوعمان کورتوڵموش هۆنراوەیەکی کوردی خوێندۆتەوە و هەر بەوەشەوە نەوەستاوە لە هەژماری فەرمیی پەرلەمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردوەتەوە بە یاسای سووکایەتی پێکردن بە گەلی تورک، کۆماری تورک، دامەزراوەی دەوڵەت، بەکارهێنانی پۆستەکەی بەشێوەی خراپ، پێشێل کردنی دەستوور"، داواکاری گشتی ئەنقەرەیان ئاگادار کردوەتەوە و داوایان کردووە دۆسیەیەک لە دژی کورتوڵموش بکرێتەوە.

شایانی باسە نوعمان کورتوڵموش، ڕۆژی ١٧تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥،  لەگەڵ شاندی پەرلەمان بۆ پرۆسەی ئاشتی، سەردانی شاری ئامەدی کوردستانی تورکیایان کرد و  لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی دیجلە، وتارێکی پێشکەش کرد و هۆنراوەیەکی کوردی خوێندەوە، دواتر لە لاپەڕەی پەرلەمانی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە