شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-23 06:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسێکی باڵای پێشووی سەربازیی سووریا لە دیمەشق دەستگیر کرا

پوختەی هەواڵ
حکوومەتی نوێی سووریا ڕایانگەیاند بەرپرسێکی پێشووی سەربازییان دەستگیرکردووە، تۆمەتبارە بە لە سێدارەدانی زیندانییان لە زیندانی بەناوبانگی سیدنایا لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، لقی دژەتیرۆری پارێزگەی دیمەشق، لیوا ئەکرەم سەللوم عەبدوڵڵا-ی دەستگیرکردووە، راگەیێنراوەکە دەڵێت: عەبدوڵڵا "چەندین پۆستی هەبووە، دیارترینیان فەرماندەی سەربازی لە وەزارەتی بەرگری لە نێوان ساڵانی ۲۰۱۴ و ۲۰۱۵دا بووە، لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕژێمی پێشوودا".

وەزارەتەکە رایگەیاندووە: "عەبدوڵڵا لە پێشێلکاریی جیدی دژی دەستبەسەرکراوان لە زیندانی سیدنایا تێوەگلاوە و راستەوخۆ بەرپرس بووە لە جێبەجێکردنی لە سێدارەدانی زیندانییان لەنێو زیندانی سەربازیی سیدنایادا".

زیندانەکە، دەکەوێتە دەرەوەی دیمەشق، یەکێک بوو لە تاریکترین توخمەکانی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد، کە دوای زیاتر لە پێنج دەیە لە کانوونی دووەمی ڕابردوودا بە هێرشێکی ئیسلامییەکان کۆتایی هات. رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (Amnesty International) زیندانەکەی بە "قەسابخانەی مرۆڤ" وەسف کردووە.

کۆمەڵەی دەستبەسەرکراوان و بێسەروشوێنکراوانی زیندانی سیدنایا مەزەندەی دەکات کە لە ساڵی ۲۰۱۱ بەدواوە، ۳۰ هەزار کەس لەو زیندانەدا دەستبەسەرکراون، لە کاتێکدا تەنیا نزیکەی ۶ هەزار کەسیان ئازادکراون. ئەوانی دیکە هێشتا بێسەروشوێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە