شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-23 21:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندی دەم پارتی لەگەڵ دەمیرتاش و یوکسەکداغ کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
شاندی ئیمرالی سەردانی زیندانەکانی کاندرای و ئەدرنەیان کرد و چاویان بە سیاسەتمەدارانی زیندانیکراو سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ، سەلچوق مزراکلی و سەمرا گوزەل کەوت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەندامانی شاندی ئیمرالی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEM) پەروین بوڵدان و میتحەد سانجار دەربارەی سەردانەکەیان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگه‌یاند: "سەردانی هەڤاڵانمان سەلاحەدین دەمیرتارش، فیگەن یوکسەکداغ، سەلچوق مزراکلی و سەمرا گوزەلمان کرد لە گرتووخانەکانی ئەدرنە و کاندرای. مۆراڵیان بەرز بوو، دۆخی تەندروستیان باش بوو".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە دیدارەکەدا دەربارەی پرۆسەکە زانیاری هاوبەش کرا، سەلاحەدین دەمیرتاش دوای ئەوەی پشتگیری خۆی بۆ پرۆسەکە دووپات کردەوە، ئاماژەی بەوەدا ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "فیگەن یوکسەکداغ وتی، بە هیوایە بۆ بونیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و درێژە بە هاوکاری و پشتگیری خۆی دەدات لەم ڕێگەیەدا".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "لە ڕووی یاساییەوە دڵنیایی کە هاوڕێیانمان بێتاوانن، بۆیە هیچ پاساوێک ڕەوا نییە بۆ زیندانیکردنیان و جێگەی قبووڵ کردنیش نییە، چاوەڕوانین و داوادەکەین ڕاستەوخۆ کۆتای بەم نا دادپەروەرییە بهێندرێت و هەڤاڵانمان لە بارودۆخی ئازاددا بە شداری پرۆسەکە ببن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە