شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-24 09:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هه‌ڵوێستی ئیدارەی خۆسەر لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن لە سێ پارێزگای سووریا

پوختەی هەواڵ
ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ سێ پارێزگا، ڕایگەیاند، ئەنجامدانی ئەو بەناو هەڵبژاردنە لە ئێستادا، به‌واتای پەراوێزخستن و وەدەرنانی نزیکەی نیوەی خەڵکی سووریا دێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی گەلی سووریا دوێنێ شەممە بڵاوی كرده‌وه‌، هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەل لە پارێزگاکانی سوه‌یدا، حەسەکە و ڕەققە بەهۆی ئاستەنگە ئەمنیییەکان دواخراوە تاوه‌كوو كاتێكی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی هەڵبژاردن له‌ ژینگەیەکی پارێزراو بەڕێوەبچێت.

لە وەڵامدا ئەمڕۆ یەکشەممە ئیدارەی خۆسەر ئاماژەی به‌وه‌ كردوه‌: "ئەوەی پێی دەوترێت هەڵبژاردن تەنها هەنگاوێکی فەرمییە کە مەرجەکانی چارەسەری سیاسی هەمەلایەنە بەدیناهێنێت، ئێمە هەر ڕێوشوێنێک یان بڕیارێک کە بە عەقڵیەتی تاکلایەنە سەپێنرابێت ڕەت دەکەینەوە و خەمی جێبەجێ کردنیان نابین".

ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان کرد دان بەو هەڵبژاردنانەدا نەنێت کە پێچەوانەی بڕیارنامەی ۲۲۵۴یە.
ئیدارەی خۆسەر جەختی لەوەکردەوە کە چارەسەری لە سووریا پێویستی بە پرۆسەیێکی سیاسی هەمەلایەنە هەیە کە هەموو سوورییەکان تێیدا بەشداربن نەک لە ڕێگەی دووبارەکردنەوەی سیاسەتە کۆنەکانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە