شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-23 08:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كۆمپانیای هانت ئۆیلی ئەمریكی دەستپێكردنەوەی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
کۆمپانیای "هانت ئۆیل"ی ئەمریکی، دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەوەش دوای نزیکەی مانگێک لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە یەکێک لە کێڵگەکانی لە شاری دهۆک کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی کۆمپانیاکە، بە ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز"ی وتووە: پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بەرهەمهێنان بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

ئەم لێدوانە دوای ڕاگەیاندنی دەستپێكردنەوەی كاری کۆمپانیاکانی تری نەوت دێت، كە دواینیان، کۆمپانیای DNO ی نەرویجی بوو،  دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەکانی کوردستان ڕاگەیاند، کە مانگی ڕابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە