شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-05-24 06:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

PYD بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریادا ناکات

پوختەی هەواڵ
«پەروین یووسف» هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) بە شێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە پارتەکەیان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریادا بەشداری ناکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین یووسف لە گفتوگۆ لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو جەختی لەوە کردەوە کە PYD بڕیاری داوە بە شێوەیەکی فەرمی لەم هەڵبژاردنەدا بەشداری ناکات.

ناوبراو ئاماژەی بە مافی نوێنەرایەتیکردنی کورد لە سووریادا کرد و وتی: «کورد نزیکەی ٢٠٪ی کۆی دانیشتووانی سووریا پێکدەهێنێت، هەر بۆیە دەبێت لانی کەم ٤٠ کورسی لە پەرلەمانی سووریادا بۆ کورد تەرخان بکرێت.»

هاوسەرۆکی PYD لەبارەی خۆکاندیدکردنی «بارزان عیسا»وە ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند: هیچ کەسێک بە نوێنەرایەتی ئەم پارتە بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا ناکات و بارزان عیسا وەک کاندیدێکی سەربەخۆ چووەتە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەکەوە.

پەروین یووسف ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوان ناڕەزایەتی خۆیان لەمبارەیەوە گەیاندووەتە حکومەتی سووریا، بەڵام دیمەشق تا ئێستا هیچ وەڵامێکی بۆ داواکارییەکانیان نەبووە.

جێی ئاماژەیە، بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەکانی حەسەکە و کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە بچێت. لە کۆبانێ ١٢ کاندید بۆ بەدەستهێنانی دوو کورسی کێبڕکێ دەکەن، لە حەسەکەم ١٣ کاندید بۆ سێ کورسی هەن. هەروەها لە دێرک دوو کاندید بۆ دوو کورسی و لە قامیشلوش حەوت کاندید بۆ چوار کورسی ناوی خۆیان تۆمار کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە