پێکدادانەکانی سلێمانی سەقامگیریی هەرێم دەکاتە ئامانج
پوختەی هەواڵ
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا داوا دەکات هەموو لایەنەکان لە سلێمانی دان بەخۆیاندا بگرن و شەڕ ڕابگرن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی لە پەیامێکدا دەڵێت: "ئەم گرژی و پێکدانانەی لە سلێمانی ڕوو دەدات ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، بۆیە پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و دەست بەجێ ئەو پێکدادانانە ڕابگیرێت و گەنجانی ئەم وڵاتە نەکرێنە قوربانی، هەر کێشە و ناکوکییەکیش هەبێت پێویستە بە رێگەی یاسایی چارەسەر بکرێت".
بارزانی ئەوەشی خستەڕوو: "لە گەل هەموو لایەنەکان لە هەوڵداندام بۆ ئەوەی کۆتایی بەم گرژیانە بهێنرێت و ڕێگە لە خوێن ڕشتن و توندو تیژی بگیرێت".
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#لاهوور شێخ جەنگی
#لالەزار
#مەسروور بارزانی
#سلێمانی
#سەرۆکی حکوومەتی هەرێم
#شەڕ
#پێکدادان
#هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران