شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-22 04:37 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لاهوور شێخ جەنگی خۆی ڕادەست کرد/ لالەزار کونترۆڵ کرا و شەڕ کۆتایی هات

پوختەی هەواڵ
لاهوور شێخ جەنگی و دوو لە براکانی واتا پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی لە شەڕەکەی سلێمانیدا دەستگیر کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای نزیک له‌ یه‌کێتی بڵاوی کرده‌وه‌، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌ریه‌که‌ له‌ لاهوور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆکی به‌ره‌ی گه‌ل و پۆڵاد شێخ جه‌نگی و ئاسۆ شێخ جه‌نگی برای خۆیان ڕاده‌سی هێزه‌ ئه‌منیه‌کان کرد. دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی سلێمانی و چه‌کدارانی لاهوور شێخ جه‌نگی ڕووبه‌ڕووی یه‌کدی بوونه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌کان، ده‌وروبه‌ری کاتژمێر ۷:۰۰ی به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای شه‌ڕو پێکدادانی سه‌خت پۆڵاد شێخ جه‌نگی به‌ برینداری خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کردوه‌، دواتریش لاهوور شێخ جه‌نگی و ئاسۆ شێخ جه‌نگی خۆیان ڕاده‌ست کردوه‌.

لایخۆیەوە سەرچاوەیێک له‌ هێزه‌ ئه‌مییه‌كانی سلێمانی ڕایگه‌یاندووە: كه‌مێک له‌مەوبه‌ر هۆتێل لالەزار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یەکێتییەوە کۆنتڕۆڵ کرا و شەڕ کۆتاییهات و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی لاهوور شێخ جه‌نگی و دوو برای خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد.

پێشتر، حاکم سەڵاح حەسەن، وتەبێژی دادگای سلێمانی باسی لەوەکردبوو: "لە دادگا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی دەرچوە و ئەگەر تۆمەتەکەی بەسەردا ساخ ببێتەوە لە حەوت ساڵ کەمتر زیندانی ناکرێت".

هاوکات، ئارام محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "ئێمەش وەک هێزی ئەمنی و هێزێکی سەرەکی لە شاری سلێمانی فەرمانەکە گەیشتە دەستمان، فەرمانەکە لە کاتی پێویستدا و بە گوێرەی پێویست جێبەجێ دەکرێ، لەبەرئەوەی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە لایەن دادگەوە پێویستە لە کاتی پێویستدا جێبەجێ بکرێ".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە